
له ژووره‌وه نیت. تكایه بڕۆ ژووره‌وه یان ببه به ئه‌ندام.
١- پێویسته به ناوێکی شیاو خۆت تۆمار بکه‌یت له‌گه‌ڵ ناوی کورد و کوردستان بگونجێت .
٢- بۆ به ئه‌ندام بوون و خۆتۆمارکردنت له مه‌کۆکان پێویسته ئیمه‌یلی دروستی خۆت بنووسیت ، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه هه‌ژماره‌که‌ت چالاك بکرێت و ئاگادار بکرێیه‌وه له نوێکاریه‌کان .
٣- بابه‌ت و په‌یامی بێ ناوه‌ڕۆك، بۆ نموونه كه هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌که‌وه نیه ، ده‌سڕێته‌وه.
٤- پێش ئه‌وه‌ی بابه‌تێك بنووسیت، كرته له به‌سته‌ری گه‌ڕان بکه، بابه‌ت و په‌یامی دووباره ته‌نیا شوێن ده‌گرن و سوودیان نیه .
٥- له‌گه‌ڵ هه‌موو بابه‌ت و نووسراوه‌کانی تایبه‌تی به خۆت سه‌رچاوه بنووسه ، وه‌یان له ماڵپه‌ڕێكی تر یان هه‌ر پێگه‌یه‌کی تر بوو پێویسته ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شوێنه بده‌یت ، هه‌ر بابه‌تێك به‌بێ سه‌رچاوه بوو ڕاسته‌و خۆ ئه‌سڕێته‌وه .
٦- سوکایه‌تی کردن به ناوی ئه‌ندامان و که‌سایه‌تی کورد ، ئه‌نجامی ده‌رکردنه ،
٧- دانانی وێنه و به‌سته‌ری ناشیاو / به‌سته‌ر و پرۆگرامه‌کانی هاك و دانانی ( كراك یان سریاڵ ) له مه‌کۆکاندا ڕێگه پێدراو نیه .
٨- دانانی ڕیکلام یاخود هه‌ر شتێك په‌یوه‌نده به ڕیکلام ـه‌وه هه‌بێت رێگه پێدراو نیه له واژوو دابندرێت .
٩- دانانی پۆستی ئه‌لیکترۆنی ، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ، به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له بابه‌ته‌کان ڕێگه‌پێدراو نیه .
١٠- پێویسته هه‌ر ئه‌ندامێك به یه‌ك هه‌ژمار به‌ژداری بکات له مه‌کۆکان / په‌یام بنووسێت ، هه‌ر کاتێك ئه‌ندامێك به دوو هه‌ژمار / به‌کاربردنی هه‌ژماری ئه‌ندامێکی تره‌وه ، به یه‌کجاری هه‌ژماره‌که‌ی ناچالاك ئه‌کرێت .
١١- ڕیکلام کردن ئازاده له مه‌کۆکانی گوڵچین به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ...
( ١ ) نابێ پانی وێنه‌که له ٥٠٠ پیکسڵ زۆرتر بێت ( ٢ ) نابێ له ١ به‌سته‌ری ریکلام زیاتر هه‌بێت ( ٣ ) نابێ به‌سته‌ری ( خۆتۆمارکردن ) هه‌بێت ، ( ٤ ) ته‌نیا یه‌ك جار بۆت هه‌یه ڕیکلام بکه‌یت .
١٢- له کاتی بێ رێزی کردنت له‌لایان ئه‌ندامانه‌وه بۆت هه‌یه به‌رێوه‌به‌ر ئاگادار بکه‌یه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و درووست چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ین نه‌ك له مه‌کۆکان کێشه‌کان بهێنیته به‌رباس .
١٣- هه‌موو ئه‌ندامێك ده‌بێ ڕێز له بڕیاری چاودێرێك بگرێت، به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه چیه و چۆن جێبه‌جێ كراوه، له كاتی هه‌ست كردن به ڕه‌فتاری نادرووست له لایه‌ن چاودێرێكه‌وه، تكایه په‌یوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر له ڕێی په‌ڕه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه.
تێبینی : به پێی پێویست گۆڕانکاری به‌سه‌ر یاساکان دێت له کاتی گۆڕانکاری مه‌کۆکان .
دواترین جار له به‌رواری ٢٣/٨/٢٠٠٩ نوێکراوه‌ته‌وه .
بەهێزە بە PunBB
[ هەڵسوڕێنرا لە 0.600 چرکە، 4 داواکارى جێبەجێکرا ]