1

بابه‌ت: میرنشینی بابان

میرنشینی بابان لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی ١٦٨٦تە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان.

دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان. لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و ئێران بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی ئێران. لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو. نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن.

مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان پاشا بوو.

لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتایی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە. دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی(١٧٩٧ ١٨٥٥) و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە دیالێکتی کورمانجیی خواروودا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا.----------------------------------
میرەکانی میرنشینی بابان

فەقی ئەحمەد، ١٦٤٩-١٦٧٠
بابا سلێمان، ١٦٧٠-١٧٠٣
خانا موحەممەد پاشا، ١٧٢١-١٧٣١
خالد پاشا، ١٧٣٢-١٧٤٢
سالم پاشا، ١٧٤٢-١٧٥٤
سلێمان پاشا، ١٧٥٤-١٧٦٥
موحەممەد پاشا، ١٧٦٥-١٧٧٥
عەبدەڵا پاشا، ١٧٧٥-١٧٧٧
ئەحمەد پاشا، ١٧٧٧-١٧٨٠
مەحموود پاشا، ١٧٨٠-١٧٨٢
براھیم پاشا، ١٧٨٢-١٨٠٣
عەبدوڕەحمان پاشا، ١٨٠٣-١٨١٣
مەحموود پاشا، ١٨١٣-١٨٣٤
سلێمان پاشا، ١٨٣٤-١٨٣٨
ئەحمەد پاشا، ١٨٣٨-١٨٤٧
عەبدەڵا پاشا، ١٨٤٧-١٨٥٠
________________________________________

http://kurdup.com/up/uploads/picture/097d7e710f.jpg

نوك's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

2

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

ده ست خۆش
هه ربژیت

DEWALI's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

3

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

سوپاس  بۆ تۆ گوڵه‌که‌م

http://kurdup.com/up/uploads/picture/097d7e710f.jpg

نوك's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

4

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

http://www.kurdup.com/uploads/14df706fce.gif
http://www.kurdup.com/uploads/de602f4c22.gif

خۆشی دونیا ناتوانێ دڵخۆشم بكات
چونكه‌ لێت دوورم دڵ هه‌مووكات بیرت ده‌كات

بڵاوکردنەوە

5

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

ده‌ست خۆش بۆبابه‌ته‌که‌ت .سه‌رفراز بیت

http://warvan.net/uploads/13098576261.jpg

YoU BrOkE IT

بڵاوکردنەوە

6

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

سوپاس بۆ تۆ هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/097d7e710f.jpg

نوك's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

7

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

dast xosh basaqa sarkawtw bit

http://www.kurdup.com/uploads/eb320e172c.jpg

بڵاوکردنەوە

8

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

ده‌ست خۆش ئه زیزم
هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت

http://webchinupload.com/files/50723.gif


( ژین له‌لای دڵسۆز هه‌ر تێ كۆشــانه‌ ...... هه‌وڵه‌ بۆ خاكی ئه‌م كوردســتانه‌ )
« كامه‌ران موكری »

تــافــان's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

9

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

http://www.kurdup.com/uploads/b4eb62b03b.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/097d7e710f.jpg

نوك's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

10

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

dast xosh bet ba qwrban

http://dl8.glitter-graphics.net/pub/904/904158h25ufwn8cl.gif

بڵاوکردنەوە

11

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

dast xosh bet  azizm
barasty zanyarek zor baswd bw
har sarkatwbit hamisha

دواترین ده‌ستكاریی kch slemany (2009-09-02 17:24:01)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/061c958bcf.gif
قـــه‌ت مــــه‌ڵـــــێ خــــوایـــــه‌ خـــه‌مـــێـــکــــی گـــه‌وره‌م هــــه‌یــــه‌،
هـــه‌ر بــــڵــــێ ئـــه‌ی خـــه‌مم، خـــوایــــه‌کـــی گـــه‌وره‌م هـــه‌یــــه‌

بڵاوکردنەوە

12

وه‌ڵام: میرنشینی بابان

http://www.kurdup.com/uploads/b4eb62b03b.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/097d7e710f.jpg

نوك's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە