بابه‌ت: كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس، روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌پۆل و ده‌ریا

(سبه‌ی)
كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس ده‌ریاوانێكی به‌ناوبانگی ئیتاڵیه له‌ساڵی 1451 له‌شاری جه‌نه‌وای ئیتاڵیا له دایكبوه، خوێندنی له بوای زانستی سروشت و گه‌ردون ناسیدا له زانكۆی [باڤیا] له ئیتاڵیا ته‌واوكردوه.
كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس له گه‌شته‌كه‌ی یه‌كه‌میدا توانی بگاته دورگه‌كانی [كاریبی] به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گه‌شته‌كه‌ی دوه‌میدا بو له‌ساڵی 1498، هه‌ندێ شوێنه‌وار ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پێش ئه‌وه‌ی كۆڵۆمبۆس ئه‌مه‌ریكا بدۆزێته‌وه به‌ماوه‌یه‌كی زۆر، په‌یوه‌ندی هه‌بو له نێوان هه‌ردو كیشوه‌ری ئه‌وروپا و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا.
بیرۆكه‌ی گه‌شته‌كه‌ی :
بیرۆكه‌ی گه‌شته‌كه‌ی كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس له سێ بابه‌تدا خۆی ده‌بینێته‌وه :
1- ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی
2- كۆڵۆمبۆس كۆششێكی زۆری كردوه له‌بواری ده‌ریاوانیدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، بۆیه زاناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێیان وابو كه په‌ڕینه‌وه بۆ نیمچه كیشوه‌ری هند و كیشوه‌ری ئاسیا رێگر نیه له گه‌شته‌كان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات، به‌ڵكو ده‌توانێ گه‌شتیش به‌ره‌و خۆرئاوا بكرێت .
3- ده‌مارگیری له پاشای ئیسپانیا [لوكالوسی] و دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی نوێ جگه له‌رێگا کۆنه‌که.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا:
تاكو ئه‌مڕۆ كه‌س نازانێت كێ دۆزه‌ره‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، هاوکات به‌پێی گێڕانه‌وه‌کانی مێژونوسی عه‌ره‌ب [ئه‌بو حه‌سه‌ن مه‌سعودی] كه ده‌ڵێت [ئه‌میری ده‌ریا] یه‌كه‌م كه‌س بو گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها له كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شکردوه ئه‌میری ده‌ریا كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕێكی زۆر زێڕی هێناوه‌ته‌وه .
پاشای ئیسپانیا [كاسۆلیك] هه‌ستا به مۆركردنی رێککه‌وتننامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبۆس بۆ گه‌ڕان به‌دوای دورگه و كیشوه‌ری نوێ‌دا كه له رێكکه‌وتننامه‌كه‌دا هاتبو، كۆڵۆمبۆس نازناوی ئه‌میری ده‌یای پێده‌به‌خشرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 10%ی ئه‌و زێڕ و زیوه‌ی پێ ده‌درێتێ كه‌له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌گه‌شته‌كانیدا ده‌یهێنێته‌وه، به‌بێ هیچ باج و سه‌رانه‌یه‌ك.
كه‌شتی یه‌كه‌م :
ناو: سانتا ماریا
جۆری:كارافیل
كێش:227 ته‌ن
ژماره‌ی ده‌ریاوان:84 ده‌ریاوان
به‌سه‌ركردایه‌تی : كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس
ناو: بینتا
جۆری:كارافیل
كێش:168 ته‌ن
ژماره‌ی ده‌ریاوان:65 ده‌ریاوان
به‌سه‌ركردایه‌تی : مارتن ئه‌لۆنسو
كه‌شتی سێیه‌م:
ناو: نی‌نا
جۆری:كاراڤیل
كێش:101 ته‌ن
ژماره‌ی ده‌ریاوان:40 ده‌ریاوان
به‌سه‌ركردایه‌تی: ڤیسنتی یانیس
كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس له 12/10/ 1492توانی دورگه‌ی باهاماس بدۆزێته‌وه دوایی ناوكه‌ی گۆڕی بۆ[سان سیلڤادور] له28/10 گه‌یشته كوبا پاشان چه‌نده‌ها دورگه‌ی تری دۆزیه‌وه كه له‌خه‌یاڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌بو.
له 16/12/1492 هه‌ردو كه‌شتی [بینیتا] و[ نی‌نا] گه‌یشتنه‌وه ئیسپانیا پاش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌یان ماوه‌ی [3] مانگی خایاند.
به‌بۆچونی كریستۆفه‌ر كۆلۆمبۆس گه‌یشتۆته ناوچه‌یه‌ك پێی ده‌وترێ [هندی ڕۆژئاوا] پاش گه‌شته سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی توانی زێڕێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێته‌وه و بوه مایه‌ی دڵخۆشی پاشای ئیسپانیا به‌و ده‌سكه‌وته مێژویه‌ی كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس.
كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس له‌م سنوره نه‌وه‌ستا به‌ڵكو گه‌شتێكی تر كرد له‌گه‌ڵ 17 كه‌شتی و 1500 ده‌ریاوان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی نوێ توانی گه‌شته‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بدات توانی دورگه‌ی [ئه‌نیتیل] و [ده‌ریای كاریبی] بدۆزێته‌وه له باشوری كوبا پاش ئه‌وه له‌ساڵی 1494 گه‌یشته [جامایكا] له‌دوایدا هه‌ستا به‌كێشانی وێنه‌و نه‌خشه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له گه‌شته‌كانیدا دۆزیبۆیه‌وه .
كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس له ساڵی 1506 باری ته‌ندروستی زۆر خراپ بو پاش روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ شه‌پۆل و ده‌ریا، له‌ساڵی 1506 له‌شاری [فایالۆدیز] كۆچی دوایی كرد .




ـــڵ لەیادت ناکات !
