بابه‌ت: كۆمپانیای سۆنی نرخی ئامێره‌كانی داده‌به‌زێنێت

خه‌ندان ـ گه‌وره كۆمپانیای سۆنی یابانی تایبه‌ت به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڕایگه‌یاند، كه هه‌ڵساون به دابه‌زاندنی نرخی ئامێری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕكابه‌رییه‌ك بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هه‌ردوو ئامێری خوێندنه‌وه‌ی كتێبه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی گه‌وره ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن‌و ماڵپه‌ڕی بارنیز ئاند نۆبڵ.
ئه‌م جه‌نگه‌ش ماوه‌یه‌كه له‌نێوان هه‌رسێ كۆمپانیا هه‌ڵگیرساوه‌و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت زۆرترین دانه له به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی بفرۆشێت، كۆمپانیای ئه‌مازۆن ئامێره‌كه‌ی كه ناوی (ئای ڕیده‌ره) له 99.69 دۆلاره‌وه بۆ 99.49 دۆلار دابه‌زاند.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای بارنیز ئاند نۆبڵ نرخه‌كه‌ی له 250 دۆلاره‌وه بۆ 200 دۆلار دابه‌زان. هه‌روه‌ها ئامێرێكی تری ئه‌مازۆن به‌ناوی میندل 2 له 260 دۆلاره‌وه بۆ 190 دۆلار دابه‌زاند. هه‌روه‌ها كیندڵ دی ئێكس له 490 دۆلاره‌وه بۆ 380 دۆلار دابه‌زاند، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆمپانیای سۆنی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌ویش نرخی ئامێری خوێندنه‌وه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خۆی داده‌به‌زێنێت.




