بابه‌ت: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک: ڤیتامین D بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێوی

(سبه‌ی)
توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی توێژینه‌وه‌یه‌کیدا ئاشكرایکرد، كه زۆربه‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئاستی ڤیتامین Dیان له له‌شدا كه‌مه، كه‌میی ئه‌م ڤیتامینه‌ش ده‌بێته هۆی بێهێز كردنی ئێسك و زیاتربونی مه‌ترسیی شكان.
لوك پیپۆن، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی سه‌نته‌ری پزیشكی رۆجێسته‌ر رایگه‌یاند: ڤیتامین D بۆ درێژه‌دان به ته‌ندروستی بونی ئێسك پێویسته، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه توشبون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، به‌هۆی هۆرمۆنه‌كان و چاره‌سه‌ره كیمیاوییه‌كانه‌وه زۆر به‌خێرایی ئێسكیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 166 ئافره‌ت خرانه ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه كه دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ببون، تێیدا ده‌ركه‌وت نزیكه‌ی 70%ی ئه‌و ئافره‌تانه ئاستی ڤیتامین D له له‌شیاندا كه‌مه.






