بابهت: شەو ڕەوی و بەرز بونەوەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)

پاشان بەرەو مزگەوتی (ئەقصا) شەو ڕەوی پێكرا لە وێشەوە بەرەو ئاسمانەكان بەرز كرایەوە ....
(سبحان الذی أسری بعبده لیلا ً من المسجد الحرام إلی المسجد الاقصی الذی باركنا حوله لنریه من آیاتنا إنه هو سمیع البصیر) لە مزگەوتی(حرام) وە بە بوراق شەو ڕەوی كرد بەرەو مزگەوتی ئەقصا جا لەوێ هەموو پێغەمبەران(علیە السلام) لە ئادەمەوە تاكو عیسا ئامادەبوون و پێش نوێژی بۆ هەموویان كرد ...
لە شەو ڕەوەیدا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەلای كێوی طوردا تێپەڕی كە خوای گەورە لەوێ فەرمایشتی لەگەڵ حەزرەتی موسا ئەنجام دەدا .. بەلای شاری (بیت لحم) دا تێپەڕی كە حەزرەتی عیسای تێدا لەدایك بووە ئنجا بەرەو ئاسمان بەرز بویەوە لە ئاسمانی یەكەم دا چاوی بە حەزرەتی عیسا و یحیا كەوت لە ئاسمانی سێ یەم دا چاوی بە حەزرەتی یوسف و لە ئاسمانی چوارەم دا بە دیداری ئیدریس پێغەمبەر شاد بوو لە ئاسمانی پێنجەم دا چاوی بە هارون كەوت ولە ئاسمانی شەشەم دا بە دیداری حەزرەتی(موسا) شادبوو ... لە ئاسمانی حەوتەم دا بە دیداری باوكی پێغەمبەران (حەزرەتی ئیبراهیم) شادبوو سڵاوی خوا بڕژێ بەسەر هەموویان دا هەر لەم شەوە پیرۆزەدا نوێژ فەرز كرا لە سەر موسوڵمانان ....بەبۆنەی ئەم یادە پیرۆزەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەین ....هيوادارين به ر شةفاعه ت و تكاى ئه م سه رداره كه وين و شاد بين به بينينى له سه ر حه وزى كه وسه ر.







ـــڵ لەیادت ناکات !