بابه‌ت: له سلێمانی و هه‌ولێر شانۆیی (سوتوه‌كانی جه‌نگ) نمایش ده‌كرێت
له سلێمانی و هه‌ولێر شانۆیی (سوتوه‌كانی جه‌نگ) نمایش ده‌كرێت
(سبه‌ی):
شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش، ئه‌كته‌ر له شانۆییه‌كه‌دا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: شانۆیی (سوتوه‌كانی جه‌نگ) كه له نوسینی نوسه‌ری سویدی (لاش نۆرین)ه و وه‌رگێڕانی هونه‌رمه‌ند دلاوه‌ر قه‌ره‌داغییه‌و پێداچونه‌وه‌ی ده‌ق‌و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند سه‌لام مه‌جیده، له فیستڤاڵی ئه‌نفال له شاری مانچسته‌ر به‌شداری كردوه‌و پاشان له له‌نده‌ن نمایش كراوه، ئێستاش له رۆژانی 2-3/8/2010 له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان كاتژمێر 6ی ئێواره نمایش ده‌كرێت، پاشان ده‌چێته هه‌ولێر و له‌وێش نمایش ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی شانۆییه‌كه‌ش شه‌ماڵ وتی: ئه‌م ده‌قه باس له كاره‌ساته‌كانی جه‌نگ‌و پاش جه‌نگ ده‌كات، كه چۆن خێزان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت‌و هه‌ڵده‌وه‌شێت، بێگومان خێًزانیش بنه‌مایه‌كی گرنگی دروست بونی هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه، ئێمه‌ی كوردیش ئه‌وه نه‌بێت بێبه‌ریی بین له جه‌نگ‌و كاره‌ساته‌كانی پاش جه‌نگ، بۆیه به‌پێویستمانزانی ئه‌م ده‌قه مرۆڤایه‌تییه هه‌ڵببژێرین‌و پێشكه‌ش به بینه‌رانی شانۆی كوردی بكه‌ین، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌وه‌ی نوێ.
شه‌ماڵ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: وابڕیاره ئه‌م شانۆییه له داهاتودا له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (ئه‌ڵمانیا، سوید، دانیمارك، هۆڵه‌ندا) نمایش بكرێت.
ئه‌وه‌شی وت: ئه‌م شانۆییه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری نوێی كوردی له له‌نده‌نه‌و له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ له سلێمانی‌و هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
نوسینی: لاش نۆرین
وه‌رگێڕانی ده‌ق بۆ كوردی: دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
پێداچونه‌وه‌ی ده‌ق و ده‌رهێنان: سه‌لام مه‌جید
ئه‌كته‌ره‌كان:
1- شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش
2- شادان فوئاد
3- شنۆ شه‌ماڵ
4- قادر سه‌مه‌د
دیكۆر: سیروان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری و شانۆ: شۆڕش دزه‌یی – نیهایه‌ت فه‌قێ سه‌عید







