July 03 2009 04:29:30
ڕێدۆزی
· سه‌ره‌تا
· مه‌کۆکانی گوڵچین
· مه‌کۆکانی وێبچن
· زانست په‌روه‌رانی کورد
· چاوگ
· په‌یوه‌ندی
· گه‌ڕان
ڕۆژنامه‌کوردیه‌کان
کوردستانی نوێ

هاوڵاتی

سبه‌ی

په‌یامنێر

خه‌بات

ده‌نگوباس

میدیا

زه‌نگ کورد

ئاوێنه‌

گوڵان

کوردستان ئۆنڵاین

چاودێر

ستانده‌ر

ستانده‌ر

به‌ بێ به‌رامبه‌ر sms

هه‌فـــته‌ گــۆرانــــی

وێنه‌ی جوڵاو

کتێبخانه ی کوردی
تاقیکردنه وه ی زمانی ئنگلیزی‌
وه رگێڕانی زمانه بیانیه کان‌
فێربونی زمانی کوردی‌
ده‌نگی ڕوسیا

دوا هه‌واڵه‌کان
پاش یوسف زولێخا وازی هێنا | ژنانی دێرەلوك هەڕەشەی كوشتن لە پیاوەكانیان دەكەن | ژنانی هەڵەبجە دەستبەرداری جلە رەشەكانیان نابن | ئێران 9 كورد دادگایی ده‌كات | له‌مه‌ودوا به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سلێمانییه‌وه‌ بچن بۆ كه‌ركووك | شێوازێكی نوێ له‌ دزیكردندا | ناوچه‌ به‌ناوبانگه‌کانی خۆكوشتن له‌جیهاندا | كاكا دوا یارى خۆى ئه‌نجامدا | نانه‌وایه‌ك ده‌سووتێت | بلوتوسی مۆبایل هەڵبژاردن گەرم دەكات |
په‌ند چرای ژیانه‌ ، ژیانت له‌و چرایه‌ بێ به‌ش مه‌که‌!

په‌ندێک بخوێنه‌وه‌ ،ده‌رسێک فێر به‌

پاش یوسف زولێخا وازی هێنا

رووداونێت-تاران
كەتایون ریاحی ئەكتەری بەنێوبانگی سینەمای ئێرانی، كە رۆڵی زولێخای لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی (یوسف پێغەمبەر) گێڕابوو، لەنامەیەكدا كە دانەیەكی دەست (رووداونێت) كەوتووە ماڵئاوایی لەدونیای سینەما كرد.
كەتایون ریاحی كە ماوەی 28 ساڵە كاری سینەمایی دەكات و بە فیلمی (پاییزان) دەستی بەكاری سینەمایی كرد، لەنامەیەكدا ماڵئاوایی لە دونیای سینەما كردو رایگەیاند " كاتی ئەوە هاتووە هیوای خۆم و كوڕەكەم بێتەدی،
ژنانی دێرەلوك هەڕەشەی كوشتن لە پیاوەكانیان دەكەن

رووداو -ناحیەی دێرەلووك
نزیكەی 50 ژنی دانیشتووی گەڕەكی داستان لە ناحیەی دێرەلوك خۆپیشاندانێك ساز دەكەن و دەڵێن ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێ، جگە لەوەی خۆیان دەنگ نادەن، ئەگەر پیاوەكانیشیان دەنگبدەن دەیانكوژن.
ئەو ئافرەتە خۆنیشاندەرانە باسی ئەوەیانكرد، كە لەكاتی ئەنفالەكان دا لەترسی رژێمی بەعس ئاوارەی توركیا بوون  و لە كەمپی مووش نیشتەجێبوون، لەدوای راپەڕینی بەهاری 1991 گەڕاونەتەوە باشووری كوردستان، بەڵام تائێستا وەكو پەناهەندە هاوكاری نەكراون.
ژنانی هەڵەبجە دەستبەرداری جلە رەشەكانیان نابن

رووداو -هەڵەبجەی شەهید
لەوەتەی حەمید بە بیری بێت، دایكی بە جلی رەشەوە بینیوەو، هەر ئەمەش وایكردووە رەنگی رەش لە لای حەمید ببێتە جوانترین رەنگ. ئەو ئێستا گەورە بووەو دەزانێ رەگ و ریشەی رەشپۆشی دایكی دەگەڕێتەوە بۆ 21 ساڵ لەمەوبەر كاتێك حیزبی بەعس 5 هەزار كەسی لە هەڵەبجە بە چەكی كیمیایی كوشت و بە هەزارانیشی بریندار كرد.
ئێران 9 كورد دادگایی ده‌كات

رووداونێت- سه‌قز
به‌پێی راگه‌یینراوێكی رێكخراوی دیده‌بانی مافی مرۆڤی كوردستان، ژووری یه‌كه‌می دادگای ئینقلابی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 9 كوردی به‌تۆمه‌تی "ئاژاوه‌نانه‌وه‌ له‌ئێران و دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران" دادگایی كرد.
له‌مه‌ودوا به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سلێمانییه‌وه‌ بچن بۆ كه‌ركووك

رووداونێت - سلێمانى
وابریاره‌ له‌مانگه‌دا دیزاینى پرۆژه‌ى هێڵى ئاسنى كه‌ركووك –سلێمانى ته‌واو بكرێت و دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه‌ بودجه‌ى بۆ دابین بكرێت و بخرێته‌ بوارى جێبه‌ جێكردنه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ وشیار ره‌سوڵ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و رێكخه‌رى پارێزگاى سلێمانى بۆ پرۆژه‌ى هێڵى ئاسنی كه‌ركووك -سلێمانى به‌(رووداونێت) ى گوت"به‌هۆى داواكردنى هه‌ندێك داتاو زانیارى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (مۆزه‌ر ئۆتۆماتیكى) هه‌نگاریه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان دیزاین بۆ پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن ...
شێوازێكی نوێ له‌ دزیكردندا
PUKmedia

تائێستا چه‌ندین جۆری دزیكردن و رێگه‌ی ده‌ربازبوونی دزه‌كه‌مان بیستووه‌، زۆربه‌ی ئه‌و رێگه‌یانه‌ش رێگه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ بوون، چونكه‌ دزه‌كان پێش دزیكردنه‌كه‌یان بیر له‌ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون ده‌كه‌نه‌وه‌.
ناوچه‌ به‌ناوبانگه‌کانی خۆكوشتن له‌جیهاندا
PUKmedia

هیچ شتێك له‌وه‌ ناخۆشتر نییه‌ كاتێك هه‌واڵی خۆكوشتنی یه‌كێك ده‌خوێنیته‌وه‌، ساڵانه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌ده‌ن، له‌ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر شێوازی خۆسووتاندن به‌كارده‌هێنن به‌ڵام له‌ هه‌ندێ وڵاتانی دیكه‌ جوانترین دیمه‌ن به‌كارده‌هێنن.
كاكا دوا یارى خۆى ئه‌نجامدا

رۆژنامه‌ى AS ى ئیسپانى رایگه‌یاند كه‌ یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌ى سى میلان و ڤیۆره‌نتیناى ئیتاڵى له‌چوارچێوه‌ى كالچیۆ دوا یارى كاكاى یاریزانى به‌رازیلى بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى میلان.
به‌پێى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، ئه‌و یارییه‌ كه‌ به‌دوو گۆلى خاوێن بۆ میلان ته‌واو بوو، دوا یارى كاكا بوو، چونكه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌درید رێككه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ وه‌رزى داهاتوو بچێته‌ ریزه‌كانى ئه‌و یانه‌ ئیسپانییه ..
نانه‌وایه‌ك ده‌سووتێت

نانه‌وایه‌ك به‌هۆی گڕ گرتنی نانه‌واخانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ رێژی 60% سووتا.
نیوه‌ڕۆی رۆژی 2-6-2009 له‌ چوارریانی زراعه‌ی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌یه‌ك ئاگری گرت، كرێكارێك به‌نێوی (نه‌وزاد قادر) ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه‌ خاوه‌نی 3 منداڵه‌ له‌ناو نانه‌واخانه‌كه‌ ئاگری تێبه‌ربوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
بلوتوسی مۆبایل هەڵبژاردن گەرم دەكات

لە نێو مۆبایلەكەی عومەردا هەر لە ئێستاوە پروپاگەندەی هەڵبژاردن دەستی پێكردووە. ئەو كە هەواداری لیستی گردەكەیە، لەرێگەی بلوتوسەوە سروودی گردەكە بۆ هاوڕێكانی دەنێرێت. عومەر.ج 23 ساڵ، لەو باوەڕەدایە رۆڵی مۆبایل لە پروپاگەندەی هەڵبژاردن هیچی كەمتر نابێ لە كەناڵەكانی راگەیاندن ودەڵێ" مۆبایل ئاسانترین رێگەیە بۆ پەیوەندیكردن بەخەڵكەوە".
ته‌رمی كوردێك ده‌دۆزێته‌وه‌

له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - كه‌ركووك ته‌رمی كوردێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخاودا كوژرابوو.
دوێنی شه‌و 2-6-2009 له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - كه‌ركووك له‌ نزیك شارۆچكه‌ی پردێ نزیك گوندی شێخانان، له‌كاتێك تیمه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جوتسایده‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووك خه‌ریكی هه‌ڵكه‌نینی ئه‌و شه‌قامه‌ بوون .
مانگی داهاتوو ئه‌مریكییه‌كان شاره‌كانی عێراق به‌جێدێڵن

كۆمیسیۆنی ئه‌منی و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند سوپای ئه‌مریكا له‌ مانگی داهاتوو له‌ هیچ شارێكی عێراق نامێنن.
فریاد رواندزی، ئه‌ندامی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی ئه‌منی و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێیوایه‌ كه‌ هیزه‌كانی عێراقی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ركی پاراستنی وڵاته‌كه‌یان عێراق دوای رۆیشتنی ئه‌مریكییه‌كان بگرنه‌ ئه‌ستۆ، گوتیشی "ئه‌مریكییه‌كانیش به‌بێ مۆڵه‌تی حكومه‌تی عێراق ناتوانن دوای 31/6/2009 له‌هیچ شارێكی عێراقدا بمێننه‌وه‌".
ته‌له‌فزیۆن كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر مێشكی‌ منداڵ جێده‌هێڵێت

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستووه‌ كه‌ ئیشپێكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی‌ مێشك‌و قسه‌كردن‌و زیره‌كی‌ منداڵ جێده‌هێڵێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و منداڵه‌ سه‌یریشی‌ نه‌كات، چونكه‌ له‌ كاتی‌ ئیشكردنی‌ ته‌له‌فزیۆندا ژماره‌ی‌ ئه‌و وشانه‌ی‌ كه منداڵ‌ گوێبیستی‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ زۆر كه‌مده‌كات.
فینگه‌ر ده‌رگا بۆ هێنرى ده‌كاته‌وه‌

ئارسین فینگه‌ر، راهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزى لارى نییه‌ له‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ تێرى هێنه‌رى فه‌ڕه‌نسى بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزه‌كانى یانه‌كه‌ى.
فینگه‌ر له‌وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسێكدا، كه‌ رێگه‌ ده‌ده‌ى جارێكى دیكه‌ هێنرى بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزه‌كانى یانه‌ى ئه‌رسناڵ،
بەهۆی دووری باوكی نیشتمان خۆی سووتاند

تەمەنی نیشتمان تەنیا دوو ساڵ بوو، كاتێك باوكی بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كەوتە زیندان. كەسوكاری دەڵێن، نیشتمان چیتر نەیتوانی بەرگەی ئەو پرسیارە بگرێ : باوكت لە كوێیە؟ بۆیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە. نیشتمان كە برینەكانی زۆر سەختن و %97ی جەستەی سووتاوە دەڵێ "دەمەوێ تەنیا دوو دەقیقە باوكم لە زیندان بێتە دەرەوە و بێتە لام".
باوكێك كوڕه‌كه‌ى ده‌كوژێت

له‌ 27/5  له‌ گوندى تووره‌ق له‌ نزیك هه‌ولێر ، پیاوێك به‌ناوى فازل كوڕه‌كه‌ى خۆى به‌ناوى مینه‌ یه‌چه‌ند گولله‌یه‌ك كوشت. سه‌رچاویه‌كى نزیك له‌ماڵى تاوانبار ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌" مینه‌ پێش 3 مانگ ژنه‌كه‌ى خۆى كوشتبوو و هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ باوكى به‌شه‌ڕ ده‌هات،

له‌ساڵی 2012 دا گۆی زه‌وی ده‌كوژێته‌وه‌!

ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی هۆشداری ئه‌وه‌ی به‌جیهان دا كه‌ له‌ساڵی 2012 داو له‌ئه‌نجامی دروستبوونی بوركانێكی ئاگرییه‌وه‌ كه‌ روبه‌ڕووی زه‌وی ده‌بێته‌وه‌ كاره‌با له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كوژێته‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ناساو ئه‌كادمیا زانستییه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ئه‌نجامی بێ كاره‌بایی و بێ خۆراكی و نه‌بوونی داوو ده‌رمان و به‌فر گره‌وه‌و مۆبایل و هۆكانی په‌یوه‌ندی، ملیۆنه‌ها خه‌ڵك له‌و ساڵه‌دا دووچاری مردن ببنه‌وه‌.
ئه‌و كورده‌ی سویدییه‌كان چوارهه‌زار منداڵیان به‌ناوه‌وه‌ ناو ناوه‌

دارین زانیار له‌دایكبووی ساڵی 1987 ی وڵاتی سویده‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا كورده‌ و كوڕی دایك و باوكێكی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، كاتی خۆی له‌ده‌ست سته‌می سه‌دام حسێن وڵاتی خۆیان جێهێشتوه‌ و رویانكردۆته‌ ئه‌وروپا.
دارین له‌زۆربه‌ی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانیدا ئاڵای كوردستان به‌سنگیه‌وه‌ ده‌لكێنێت بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات خه‌ڵكی كوێیه‌و له‌هه‌مان كاتیشدا خۆی به‌هاوڵاتییه‌كی كوردستانی– سویدی ده‌زانێت.
منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاندید كرد

پێش داخستنى ده‌رگاى تۆماركردنى پاڵێوراوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران منداڵێكى ته‌مه‌ن 12 ساڵ له‌گه‌ڵ باوكیدا خۆى ده‌كات به‌ ناو ژورى تۆماركردنى پاڵیوراواندا و ناوى خۆى تۆمارده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئێران
گوێدرێژيش یاری باسكە دەكات

یارییەكانی وەرزش بەرەو كاری سەیر و سەمەرە رێگەی گرتووە و شێوەیەكی دیكە لە خۆ دەگرێت، ئەمەش وەك ئەوەی شتێكی تازە دەربكەوێنرێت، لە شێوازە كۆنەكەی دوور بكەوێتەوە، ئەوەی دەبینن یاری باسكەیە، بەڵام بە شێوازێكی دیكە، ئەم یاریە تازەیە دەبێتە سەیرترین یاریە وەرزشییەكان،
"گۆگل" شوێن نیشانى ئه‌و كه‌سان ده‌دات كه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان بكوژن

"دیڤید گرانت" هاولاَتیه‌كى ولاَتى به‌ریتانیایه‌ له‌ كاتێكدا كه‌له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بوو ده‌یویست شوێنێكى گونجاو بۆخۆى ده‌سنیشان بكات تا خۆى تێدا بكوژێت و له‌ ئینته‌رنێت و له‌ "گۆگل ئێرس" گه‌رِا به‌دواى شوێنێكى گونجاودا و ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ناوبراو به‌گونجاوى زانى له‌ گۆگڵ ده‌ستنیشانى كرد كه‌ 300 كیلۆمه‌تر لێى دوربوو خۆى گه‌یانده‌ جێگه‌ى دیاریكراو و خۆى كوشت.
چوونه‌ژووره‌وه‌
ناوی بەکارهێنەر

تێپەڕەوشە



تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته‌ لێره‌ بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن.

تێپەڕەوشەت له‌ بیرچووه‌؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان

بگه‌ڕێ له‌ گوگڵ
Google
مۆسیقای هه‌فته‌ / مۆزارت
وێنه ی سروشت‌
تێکستی جوان بۆ ناوت
ناوی کوردی ‌
گۆرانی فارسی
17,928 سه‌ردانه‌ بێ نموونه‌كان کاتی ناردن: 0.11 چرکە