به‌خێر بێیت به‌رێز خۆش حالین به خۆ تۆمار کردنت ... به‌هیوای کاتێکی به‌سوود به‌سه‌ر به‌ریت
یاساکانی مه‌کۆی گووڵچیــــــــــــــــــــــن
1_ پێویسته به ناوێکی شیاو خۆت تۆمار بکه‌یت له‌گه‌ڵ ناوی کورد و کوردستان بگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام له مه‌کۆ
2_ بۆ به ئه‌ندام بوون و خۆتۆمارکردنت له مه‌کۆ پێویسته ئیمه‌یلی راستی خۆت بنوسیت بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه ناوه‌که‌ت چالاک بکرێت و ئاگادار بکرێیته‌وه له نوێکاریه‌کان
3_ هه‌ر بابه‌تێک هی خۆت بوو ئه‌وا ئاماژه به ناوی خۆت بکه ، وه‌یان هی خۆت نه‌بوو له ماڵپه‌رێک یان له هه‌ر شوێنیکی تره‌وه بوو ده‌بێت ئاماژه به‌و سه‌رچاوه بده‌یت بۆ پاراستنی مافی به‌رامبه‌ره‌که‌ت ، له‌جاری یه‌که‌م ئاگادار ده‌کرێیه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران ، بۆجاری دووه‌م به‌بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ت بابه‌ته‌که ده‌سردرێته‌وه
4_ ئه‌ندام رێگه پێدراو نیه له دانانی وێنه‌و لینکی ناشیاو و لینک و پرۆگرامه‌کانی هاک ، له کاتی ئه‌نجام دانی ئه‌م کارانه به‌بێ ئاگادار کردنه‌وه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه له چالاکیه‌کانی مه‌کۆ دوور ده‌خرێیه‌وه
5_ پێویسته ئه‌ندام به یه‌ک ناو خۆی تۆمار بکات ، هیچ ئه‌ندامێک مافی ئه‌وه‌ی نیه به‌جه‌ند ناوێک خۆی تۆمار بکات ، له‌کاتی ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره به‌بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ت ناوه‌که‌ت ده‌سردرێته‌وه
6_ رێزگرتنی به‌رامبه‌ره‌که‌ت واته رێزگرتن له خۆت ، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سوکایه‌تی به ناوی ئه‌ندامان و که‌سایه‌تی کورد بکریت
7 _ له کاتی بێ رێزی کردنت له‌لایان ئه‌ندامانه‌وه بۆت هه‌یه به‌رێوه‌به‌ر ئاگادار بکه‌یه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی راست و درووست چاره‌سه‌ری بکه‌ین
8_ بۆ دانانی بابه‌ت پێویسته سه‌ردێری درووست بنووسیت ، هه‌ر کاتێک سه‌ردێر درووست نه‌بوو له‌گه‌ڵ بابه‌ت به‌بێ ئاگادار کردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌سر درێته‌وه
9_ داوا له هه‌موو ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که رێز له یاسایه‌کانی مه‌کۆ بگرێت و په‌یره‌وی خاڵه‌کانی ئه‌م یاسایانه بێت
تێبینی ........... به پێی پێویست گۆرانکاری به‌سه‌ر یاساکان دێت له کاتی گۆرانکاری مه‌کۆ